بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.
کەشناسیی ڕایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
هەروەها سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە پێشوو یەک پلە بەرزدەبێتەوە.