وەزیری نوێی دارایی بەریتانیا دیاریكرا

جیرمی هانت

دوای ئەوەی وەزیری دارایی بەریتانیا لە كارەكەی دوورخرایەوە، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەكە كەسێكی نوێی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكرد.

لیز ترەس، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ جیرمی هانت-ی بە وەزیری دارایی وڵاتەكەی دەستنیشانكرد.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا كواسی كوارتینگ، وەزیری دارایی ئەو وڵاتە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

هەواڵی دوورخستنەوەی وەزیر بووە هۆی دابەزینی نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار بە ڕێژەی 1.1% و 1.1199 دۆلاری تۆماركرد.

چاوەڕوان دەكرێت لەكاتێكی دیكەی ئەمڕۆدا سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا یەكەم كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامبدات و تیایدا هۆكاری دوورخستنەوەكە ئاشكرابكات.

بابەتی پێشتر

هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان ئاشكراكران

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆماری نوێی عێراق یەكەم پەیامی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share