سەرۆكی شاندی ڕوسی: لە گەڕی دووەمی دانوستاندا گفتوگۆی ئاگربەست دەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دانوستانەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا بەڕێوەبچێت، سەرۆكی شاندە ڕوسییەكە باس لە ئەگەری ئاگربەست دەكات.

گەڕی دووەمی گفتوگۆی ڕوسیا و ئۆكرانیا لە ناوچەیەكی سنووریی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، بەناوی بیلۆڤیشكایا پوشچا – Belovezhskaya Pushcha، كە ناوچەیەكی گەشتیاریی بیلاڕوسیایە.

شاندی ڕوسی لە دوێنێوە گەیشتوونەتە شوێنی كۆبوونەوەكە، بەڵام شاندی ئۆكرانی، لەگەڵ ئەوەی دوای درەنگكەوتن، بڕیاربوو بەیانی ئەمڕۆ بگەنە بیلاڕوسیا، بەڵام تا ئێستا هەواڵی گەیشتنیان نییە.

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاكسی ڕوسی لە زاری ڤلادیمێر میدینسكی، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری ڕوسی بڵاویكردەوە، “لە گەڕی دووەمی دانوستانەكاندا پرسی ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت”.

میدینسكی ئاشكراشیكردووە، بۆ ئاسانكاری گەیشتنی شاندە ئۆكرانییەكە، سوپای ڕوسیا ڕێڕەوێكی ئەمنی كردووەتەوە و “شاندەكە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە كیێڤی پایتەختیان بەجێهێشتووە”.

پێشتر گەڕی یەكەمی دانوستانەكانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ لە ناوچەیەكی سنووریی نێوان بیلاڕوسیا و ئۆكرانیا بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا

بابەتی دواتر

"ڕۆژی دوایی" و "شەیتان"<br> دیارترین چەكە ئەتۆمییەكانی ڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share