ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی ڕەوتی حیكمە كە بەشێكە لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان پشتیوانی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند.
فادی شەمەری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند، “پشتیوانی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی د. بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەین”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كرد، “هاوپەیمانێتییەكەمان لە پێناو پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاری نیشتمانیی سەركەوتوو و كاریگەر دەبێت”.