خۆراکی جیهانی: بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە عێراق کارەساتی لێدەکەوێتەوە

بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە عێراق و پێیوایە، بەوشێوارە بەکارهێنانە وڵاتەکە لەبەردەم کارەساتێکی گەورەی چاوەڕوانکراودا دەبێت.

عەلی رەزا قوڕەیشی بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی رایگەیاند، “بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە عێراق دەبێتەهۆی کارەساتێک کە لە روودانی دوورنییە، بەو پێیەی ئەم جۆرە ئاوە لە بارانەوە دێت و دەهێڵرێتەوە لە ژێر زەویدا بۆ پاراستنی هاوسەنگی، بەکارهێنانی بەوجۆرەی لە عێراقە دەبێتەهۆی کەمبوونەوە بە تێپەڕبوونی کات”.

قوڕەیشی وتی، “من دژی بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی نیم بۆ کشتوکاڵ یان لایەنی گرنگی ژیان، بەڵام دەبێت بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی بە پێی بەڕێوەبردن و رێکخراوبێت تاوەکو رێگری لە بەفیڕۆدانی بکات و هێشتنەوە هاوسەنگی لە ژێر زەویدا بپارێزێت”.

ئاماژەی بەوەکرد کە هاوڵاتییانی عێراق نابێت لە بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەویدا بەرامبەر ژینگە و وڵاتەکەیان خۆپەرستبن، چونکە ئەوە داهاتووی وڵات دەخاتە بەر مەترسیی کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان”.

بەڕێوەبەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە عێراق داوای کرد “چارەسەری درێژخایەن بۆ ئەو پرسە بکرێت، وەک ریسایکلکردنی ئاوی رۆژانە، چونکە ئەو رێگایە چارەسەرێکە بۆ کێشەی ئاو کە ساڵانێکە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت”.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری بانکی ناوەندی پێشوازی لە وەفدێکی گەنجینەی ئەمریکا کرد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی کۆنفڕانسی نیشتمانیی ئۆتیزم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share