وەزیری ژینگەی عێراق چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگی لە ئەمریكا ئەنجامدا

وەزیری ژینگەی عێراق جەخت لە جێبەجێكردن و پاڵپشتیكردنی ئەو پڕۆژانەی بانكی نێودەوڵەتی دەكاتەوە كە خزمەت بە عێراق دەكات بە تایبەت دوای گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر سەرجەم سێكتەرەكان لە وڵاتدا.

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق بەشداریی لە كۆبوونەوەی ساڵانەی بانكی نێوەدەوڵەتی كرد كە لە 11 تا 14ی نیسان لە واشنتۆن بەرێوەچوو، ئەمڕۆش كۆتایی بە دیدار و گفتوگۆكانی هێنا و گەڕایەوە بۆ عێراق.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، نزار ئامێدی لەگەڵ ریتشارد ئەبو نور بەرێوەبەری نووسینگەی بانكی نێوەدەوڵەتی لە عێراق و شاندێكی یاوەری كۆبووەتەوە و باس لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكاندا باس لە گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەریی لە سێكتەرەكان كراوەتەوە كە دەتوانرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی چەند هەنگاوێكی پێویست بنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ کۆمسیۆن سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن رەوانەی دەستەی دادوەری دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کاری پێداچوونەوە بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواوبکات و رەوانەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share