زێدان پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ گەوهەرەکەی سالزبۆرگ ئەنجامداوە

زێدان پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سۆپۆزلای ئەنجامداوە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، زینەدین زێدان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ یاریزانێکی ناوازەی یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمسایی ئەنجامداوە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانەی مەدرید پەیوەندی بە دۆمینیک سۆپۆزلای ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساییەوە کردووەو داوایلێکردووە، لە میرکاتۆی زستانی 2021 پەیوەندی بە پێکهاتەکەیەوە بکات.

سۆپۆزلای خاوەنی ڕەگەزنامەی هەنگارییە و تەمەنی 20 ساڵە، لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یانە نەمساییەکە لەم وەرزەدا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، لە کۆی 17 یاری هەشت گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ گۆڵی بۆ هاورێکانی ڕەخساندووە، زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە تواناکانی لە نمونەی یانەکانی مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوڵ، ئارسیناڵ.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ناوەندە هێرشبەرییەکەی هەنگاریا دەیەوێت زستانی 2021 ئەزموون لە یانەیەکی گەورە وەربگرێت، لە ئێستادا یانەی لایپزیچی ئەڵمانی دانوستاندنی بۆ واژووکردنی بۆندەکەی دەستپێکردووە، بەوپێیەی هەردوو یانەی سالزبۆرگ و لایپزیچ سەر بەهەمان کۆمپانیای سپۆنسەرن کە ئەویش کۆمپانیای ڕێدبولە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندییە تەلەفونییەکەی زێدان هەموو ئەگەرەکان پێچەوانە بکاتەوە.

دۆمینیک سۆپۆزلای، یاریزانی هەنگاری یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ

سۆپۆزلای بە کۆی یاریکردنی بۆ یانەکانی وڵاتی هەنگاریا و ڕێدبول سالزبۆرگ، 126 یاری ئەنجامداوە و 42 گۆڵی تۆمارکردووە و ڕەخسێنەری 50 گۆڵ بووە، نێوەندی ڕێژەی کۆکردنەوەی خاڵەکانی 22.01 بووە لەهەر یارییەکدا، ئەم ڕێژەیەش بۆ یاریزانێکی تەمەن 20 ساڵە زۆر بەرزە و ڕاهێنەرانی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا لەوە تێدەگەن لە داهاتوودا دەبێتە یەکێک لە باشترینەکان.

بابەتی پێشتر

ئارتێتا و ئارسیناڵ شکستیانهێنا؟ ئۆبامیانگ ونبووە و ئوزێل دیارنەماوە

بابەتی دواتر

لەماوەی 24 كاتژمێردا لە هەرێم نۆ كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لازیۆ و زینیت یه‌کسانبوون و یونایتد له‌ تورکیا ده‌ستبه‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه‌

  ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر…
Total
0
Share