هازارد بە بەڵێنەوە داوایەک لە ئەنچیلۆتی دەکات

ئیدین هازاردی بەلجیکی متمانەی بە توانا هونەرییەکانییەتی و داوای لە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید کردووە، بۆ وەرزی داهاتوو پێگەی یاریکردنی بگۆڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، ئیدین هازارد بەڵێنی داوە وەرزی 2022/2023 باشترین ئاست پێشکەش بکات، بەو مەرجەی ئەنچیلۆتی پێگەی یاریکردنی بگۆڕێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، پێگەی ڤینیسیۆز لە باڵی هێرشبەری چەپ پارێزراوە و لە ئێستادا هازارد و هیچ یاریزانێکی دیکە ناتوانێت جێگەی بگرێتەوە، بۆیە ئەستێرەکەی بەلجیکا داوای کردووە لە مەشقە ئامادەکارییەکاندا ئەنچیلۆتی دەرفەتی یاریکردنی لە چەند پێگەیەکی دیاریکراو پێبدات.

ئەو پێگانەی هازارد داوای کردوون، هێرشبەری سەرە ڕم (وەک هێرشبەری دووەم)، هێرشبەری باڵی ڕاست، هێرشبەری دووەم لە پشت هێرشبەری سەرە ڕم، کە دەکرێت لەم پلانەدا وەک ڕەخسێنەری گۆڵ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

بابەتی پێشتر

هۆكاری سزادانی چوار ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئاسۆ فەرەیدون: سوپرایزەكە دوای جەژنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share