ئارتێتا و ئارسیناڵ شکستیانهێنا؟ ئۆبامیانگ ونبووە و ئوزێل دیارنەماوە

ئارتێتا تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئارسیناڵ بگەڕینێتەوە سەر ڕێرەوی سەرکەوتنەکان

ساڵێک بەسەر پەیوەندیکردنی مایکڵ ئارتێتا بە یانەی ئارسیناڵ تێپەڕدەبێت و تاوەکو ئەم ساتە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە نەیتوانیوە یانەکە بخاتەوەسەر ڕێرەوی سەرکەوتنەکان.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئارسیناڵی سەردەمی ئارتێتا بڵاوکردووەتەوە و دەریخستووە، ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە لە ڕووەکانی وەرزشی و کارگێڕییەوە تاوەکو ئەم ساتە سەرکەوتوو نەبووە.

بەرگریکاری ئیسپانی گانەرز، هیکتۆر بیلیرین دەڵێت، ” ئەوەی لەبارەی شکستی ئارتێتاوە دەوترێت ستەمێکی گەورەیە، ئێمە هەنگاو بە هەنگاو کار لەسەر بیرۆکە و پلانەکانی دەکەین، ڕاستە لە ئێستادا بارودۆخمان باش نییە، بەڵام کاتمان پێویستە”.

بەپێی داتاکان، لەم وەرزەدا ئارسیناڵ لە پلەی 14ی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگدایە، لە کۆتا شەش ڕوبەڕوبوونەوەی خولی نایابی ئینگلیزی تەنها دوو گۆڵیان تۆمارکردووە (بردنەوەیەک و یەکسانبونێک)، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ بە هیچ پلانێک نەیتوانیوە ئاستە ناوازەکەی بگەڕێنێتەوە.

ئوزێل و ئۆبامیانگ لەسەردەمی ئارتێتا بەپێی پێویست دەرنەکەوتوون

لەلایەکی دیکەوە مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی بەبێ هۆکارێکی دیار دوورخراوەتەوە، ڕائول سانلیهی بەڕێوبەری وەرزشی یانە دەستی لەکارکێشاوەتەوە و هیچ یەکێک لەسەرچاوەکان هۆکاری ئەم ونبوونانەی ئەندامان و یاریزانانی یانەکە نازانن.

زۆرینەی شارەزایان پێیان وایە، شێوازی یاریکردنی ئارتێتا کۆپی شێوازی یاریکردنی گواردیۆلایە، بونیادنانی هێرشەکان لە بەشی دواوەی یاریگا و گووشاری توند و هێرشبەری، بەڵام تۆپچییەکانی لەندەن هاوشێوەی مانچستەر سیتی شێوازەکەیان هەرس نەکردووە.

بابەتی پێشتر

سه‌فین دزه‌یی: ھەموو کاتێک ئامادەی چارەسەرکردنی کێشە وگرفتەکانین لەگەڵ بەغدا

بابەتی دواتر

زێدان پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ گەوهەرەکەی سالزبۆرگ ئەنجامداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ بۆ میلان: لیاو بە دیاز

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا، ئاماژە بە ئەگەرەکانی ئاڵوگۆڕێکی گەورە لە نێوان یانەکانی ئەی سی میلان و لیڤەرپوڵ-دا دەکەن. تۆڕی “کالچیۆ…
Total
0
Share