یەكێتی روونكردنەوەیەك لەبارەی كاندیدی سەرۆك كۆمار بڵاودەكاتەوە

وتەبێژی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، كاندیدی فەرمی حزبەكەیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ە.

سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتی رایگەیاند، بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە کە کاندیدی رەسمی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵح-ە.

ئەوەشی وت، “دەمانەوێت لەڕێی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە خزمەتی ھەموو لایەک بکەین و پارێزەری دەستوور و مافە نەتەوەییەکان بین”.

روونكردنەوەكە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی كشانەوەی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و پێشكەشكردنی كاندیدی جێگرەوە و هاوبەش بڵاوكرایەوە.

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان بۆ هاوڵاتییان: لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، تاوەکو بەشەخۆراکتان رانەگیرێت لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی…
Total
0
Share