ڕیاڵ مەدرید جارێکی دیکە کریستیانۆ دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بیر لە گەڕاندنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی دەکەنەوە، زۆرینەشیان سەرسام بوون بەو ئاستەی لەم وەرزەدا پێشکەشی کردووە.

سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی، لەم وەرزەدا 2021-2022 کریستیانۆ لە سەرجەم ئەو خول و پاڵەوانێتییانەی بە درێسی مانچستەر یونایتدەوە بەشداریی تێدا کردووە، 22 گۆڵی تۆمار کردووە و یەکێکە لە گۆڵکارەکانی پریمەرلیگ.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا” و چەند سەرچاوەکەی دیکە، سەرباری هەوڵەکانی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی کیلیان مباپێ، هەندێک لە بەڕێوەبەرانی یانە داوایان لێکردووە جارێکی تر هەوڵ بۆ کڕینی کریستیانۆ بدات، پێشیان وا بووە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یونایتد هەڵدەوەشێنێتەوە و نرخی دەبێتە بێبەرامبەر.

سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی کریستیانۆ کە تاوەکوو 2023 بەردەوامی دەبێت، بەڵام ناوبراو ئامادە نییە وەرزی داهاتوو لە یونایتد بەردەوام بێت و بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نەکات، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن یاری بۆ یانەیەکی بەشدار لەو خولەدا بکات.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆماری عێراق: دۆخی سیاسی قبوڵكراو نییە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: ئەمشەو ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو لە هەندێك شوێنێك هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share