ژمارەی یاریزانە تووشبووەكانی كۆرۆنا لە ڕیاڵ مەدرید بەرزبووەوە

دوو یاریزانی دیكەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی كۆرۆناوە 10 ڕۆژ لە یاریكردن ‏دووردەكەونەوە.‏

پێگەی فەرمیی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، پشكنینی هەردوو یاریزان ئیسكۆ و ئالابا ‏پۆزەتیڤن.‏

بەوەش هەردووكیان لە لیستی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەكەی ئەتلەتیك بلباو، كە ‏بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 خولەك بەڕێوەبچێت، دوورخرانەوە.‏

جگە لەو دوو یاریزانە، پێشتر هەریەك لە یاریزانان مارسیلۆ و ئاسینسیۆ و ڕۆدریگۆ ‏تووشی كۆرۆنا ببوون.‏

بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بلباو، 10 یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید یارییناكەن، ئەوانیش، ‏بەیڵ، كارڤاخال، مۆدریچ، ڕۆدریگۆ، ئاسینسیۆ، لۆنین، مارسێلۆ، كاسیمێرۆ، ئیسكۆ و ‏ئالابا.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

چاڤی خەوی لێناكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share