ئەگەر بارسا لە ئینتەر نەباتەوە چی ڕوودەدات؟ ئەگەرەکان بخوێنەرەوە..

ئەمشەو چوارشەممە، لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی “چامپیۆنزلیگ” یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە، سیناریۆی خوازراو بۆ یانە کەتەلۆنییەکە ئەوەیە کە بە جیاوازی دوو گۆڵ لە ئینتەر بباتەوە.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئەگەر پیاوانی چاڤی لە بردنەوەی یارییەکە سەرکەوتوو نەبن، چی ڕوودەدات؟

یەکسانبوون

جیاوازی نێوان بارسا و ئینتەر لە سێ خاڵەوە دەبێتە هاوتابوون.

ئەگەر دوای گەڕی پێنجەم و شەشەم بە یەکسانبوون بەردەوامبن “نێرازۆری” سەردەکەوێت، چونکە لە یارییە ڕووبەڕووەکاندا یانە ئیتاڵییەکە پێشەنگە.

کوڕانی چاڤی پێویستیان بە بردنەوەی یارییەکانی بایرن و ڤیکتۆریا دەبێت، هەروەها لەدەستدانی خاڵ لەلایەن ئینتەرەوە.

دۆڕاندن

ئەگەر بارسا بدۆڕێت، ئینتەر گرێنتی سەرکەوتن بە هاندەرانی دەدات.

“بلاوگرانا” ناچار دەبێت ڕکابەری بایرن میونشن بکات بۆ گرتنی بلیتی دووەمی گروپەکە، کە ئەوەش ئەگەرێکی زۆر قورس و ئاڵۆزە.

سەرکەوتنی بارسا لەو حاڵەتەدا، دەبێت بە جیاوازیی دوو گۆڵ لە ڤیکتۆریا پلزن و خودی بایرن بباتەوە.

ئەگەر ئەمشەو بایرن لە یانە چیکییەکە بباتەوە، ئەو ئەگەرەش کۆتاییدێت و هاوشانی ئینتەر (ئەگەر لە بارسا بباتەوە) سەردەکەون بۆ قۆناغی (16).

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک دروستبوون زانیاریی پێشوەختە لەسەر پرۆژەکانمان وەردەگرن و دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ ناچارە لەگەڵ حکومەتی ئوسترالیا ڕێکبکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share