میدیا جیهانییەکان سیمۆن کایەر بە پاڵەوان لەقەڵەمدەدەن

سیمۆن کایەر، کاپتن و بەرگریکاری هەڵبژاردەی دانیمارک بووەتە جێی باسوخواسی میدیا جیهانییەکان، زۆرینە بە پاڵەوان و فریادڕەسی کریستیان ئیریکسنی هاوڕێی ناویدەبەن.

ڕۆژنامەکانی سپۆرت، مارکا، بێلد سپۆرت، زە سەن و چەندینێکی دیکە ئاماژەیان بە کایەر کردووە، کە لە کاتی کەوتنی کریستیان ئیریکسن بەزەویدا ڕاستەوخۆ هەستاوە بە ڕێککردنەوەی ملی تاوەکو دەرفەتی هەناسەدان لەدەستنەدات، پاشان چاوەڕێیکردووە تاوەکو پزیشکەکان دەگەن و چەند هەنگاوێک هاتووەتە دواوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەناسەدانی هاوڕێکەی نەگرێت.

هەنگاوە زانستییەکانی کایەر لێرەدا کۆتایینەهاتووە، بەڵکو هاوڕێکانی کۆکردووەتەوە و داوایلێکردوون لە چواردەوری ئیریکسن بازنەیەکی مرۆیی پێکبهێنن تاوەکو میدیاکان وێنەی نەگرن و بە دەرکەوتنی هەموو وردەکارییەکان فشارێک لەسەر ستافی پزیشکی دانیمارک دروستنەبێت.

کاپیتانۆ دوای ئەوەی زانیویەتی پزیشکەکان دەستیان بەکارەکانیان کردووە، ڕاستەوخۆ هاوڕێ نەخۆشەکەی بەجێهشتووە و ڕێگری لە سابرینای هاوسەری ئیریكسن کردووە تاوەکو نەچێتە نزیکی ناوچەی چارەسەر، کە ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر کارەکانی پزیشکان دروستدەکرد، نەک هەر ئەوە، بەڵکو دڵی ئەو ژنەی داوەتەوە کە چاوەڕوانی مردنی هاوسەرەکی بووە.

میدیاکان پرسیاردەکەن، ئایا ئەمە باوکە، یاخود کاپیتانۆ؟ شارەزای مامەڵەکردنە لەگەڵ بارودۆخەکان و هاوسۆزی هاوڕێکانیەتی، یاخود کاپیتانۆ؟

بابەتی پێشتر

پزیشکەکەی دانیمارک وردەکاری ڕووداوی ئیریکسن ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

وادەی نوێکردنەوەی بۆندی مێسی و بەرشلۆنە ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share