ئەنچیلۆتی لە ئاستی یاریزانەکانی ڕازی نییە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشە بەوەى کە گەیشتونەتە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ بەڵام دڵتەنگە بە ئاستی یاریزانەکانی.

ئەنچیلۆتی پێیوایە ئەوان کۆنتڕۆڵی یاریگایان گرتۆتە دەست و باشتر بینراون کەچی گۆڵێکیشیان لێکراوە.

وتیشی: دەبوو باشتر یاریمان بکردایە و هێشتا دەبێت ئاستێکی بەرزتر پێشکەش بکەین.

بەشێک لە قسەکانی ئەنچیلۆتی

/ پێكانەكەی ڕۆدیگێر مەترسیدارە دڕاوی هەیە بەڵام چارەسەركرا

/ یارییەكی باشمان نەكرد كۆنتڕۆڵی یاریگامان لابو بەس چالاك نەبوین

/ ناچۆو ڕۆدیگێر و كروس باش دەركەوتن بەڵام وەك تیپ شەوێكی نمونەیی نەبوو

/ دوو یاریمان ماوە و دەمانەوێ بە پێشەنگی بڕۆین

/ دانیشاندنی هازارد بۆ گۆڕینی پلانبوو چونكە چانسی زۆری لەبەردەم نەبوو

/ ئەوەی ئیجابی بوو ئەوەبوو كە خۆمان نەدا بەدەستەوە و كۆڵمان نەدا تا گۆڵمان كردەوە

بابەتی پێشتر

یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی ڕیخۆڵە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

چەند بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕۆما کێ قەرەبووی دزیکۆ دەکاتەوە؟

بەم نزیکانە ئیدین دزیکۆ یانەی ڕۆما ڕووەو ئینتەر میلان بەجێدەهێڵێت، بەڕێوەبەرانی یانە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی هێرشبەرێکی جێگرەوە دەستپێکردووە.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) نێیمار و مباپێ به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی دیکه‌یان بۆ پاریس چنییه‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 13ی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر بۆردی ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا…
Total
0
Share