شتێکی نامۆ ڕوودەدات.. ملیۆنان هەژماری فەیسبوک لەپڕ ون دەبن

لە 3ی تشرینی یەکەمەوە لە ڕووداوێکی نامۆدا کە تا ئێستاش بەردەوامە ملیۆنان هەژماری فەیسبوک لەپڕ نامێنن، کە تێیاندا هەژماری کەسانی بەناوبانگ و کەسانی ئاسایی تێدایە لە سەرتاسەری جیهاندا.

یەکێک لەوانەی ئەو ڕووداوە هەژمارەکەی ون کردووە، مارک زوکەربێرگی خاوەنی کۆمپانیاکەیە، ئەمە جگە لە ڕێکخراوەکان و دامەزراوە و میدیاکان کە تووشی هەمان حاڵەت بوون.

نەمانی هەژمارەکان بەهۆی نەمانی فۆڵۆوەر و هاوڕێکانیانەوەیە کە لەناکاو هاوڕێکانیان و هەوادارەکانیان لە هەژمارەکانیاندا نامێنن و هەژمارەکە بێ هیچ فۆڵۆوەرزێک دەمێنێتەوە یان ژمارەیەکی یەکجار کەمیان دەمێنێتەوە.

مارک زوکەربێرگ یەکێکە لەو کەسانە، کە 119 ملیۆن فۆڵۆوەر لە هەژمارەکەیدا لەپڕ نەماون، تائێستا دامەزرێنەری فەیسبوک هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.

هەروەها دامەزراوەی ڕۆژنامەوانیی ئەمریکی یو ئێس ئەی تودەی دوێنێ بڵاویکردەوە، کە بە هۆکارێمی نادیار لەناکاو لە ڕۆژی دووشەممەدا 13 هەزار و 723 فۆڵۆوەری لەدەستداوە، هەروەها ڕۆژی دواتر 11 هەزار و 392 فۆڵۆوەری لەدەستداوە.

هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی دووشەممە 6225 فۆڵۆوەری لەدەستداوە و ڕۆژی سێشەممەش 4944 فۆڵۆوەری لەدەستداوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ڕۆژی دووشەممە 8200 فۆڵۆوەری لەدەستداوە، ڕۆژی دواتر 4378 فۆڵۆوەری لەدەستداوە، بە هەمان شێوە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕۆژی دووشەممە 5804 فۆڵۆوەری لەدەستداوە، دواتر سێشەممە 4337 فۆڵۆوەری لەدەستداوە.

بەشێک لە شرۆڤەکاران پێیانوایە هۆکارەکەی بۆ سزای ڕوسیا دەگەڕێتەوە کە لەسەر کۆمپانیاکە دایناوە و کۆمپانیای مێتا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک، ئینستگرام و واتسئەپی لە لیستی ڕەشدا داناوە، بەڵام بەشێکی دیکە لە چاودێران و شرۆڤەکاران ئەو هۆکارە ڕەتدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

دوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان چۆن شوێنی پڕ دەکرێتەوە؟

بابەتی دواتر

شێرپەنجەی سییەکان دەبێتە "بکوژی یەکەم"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share