دوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان چۆن شوێنی پڕ دەکرێتەوە؟

 بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕێوشوێنەکانی پڕکردنەوەی کورسی پەرلەمان لە ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارێک ئاشکرادەکات.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاتێک پەرلەمانتار دەكشێتەوە ڕاستەوخۆ هەر لەو بازنەیەی پاڵێوراوە كشاوەكەی تێدا دەرچووە پاڵێوراوی دواتر كە زۆرترین دەنگی ئەو بازنەی هەیە و دەرنەچووە دەچێتە جێگای، بەڵام لەبەر ئەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جیاوازە و بە لیست بووە نەك تاكە كەس، لە ڕووی یاسایی و هونەرییەوە ئەگەر پەرلەمانتارێك یان كۆمەڵە پەرلەمانتارێك لە پەرلەمان كشانەوە و  دەستلەكاركێشانەوەیان پەسەند كرا، ئەوا لە سەر داوای پەرلەمان كۆمسیۆن ناوی ئەو پاڵێوراوە یان ئەو پاڵێوراوانە بەرز دەكاتەوە لە هەمان لیست كە دەبنە شوێن گرەوەیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پاش ئاگادار كردنەوەی کاندیدەکان دەبێت لە ماوەی یاساییدا كە ئاگادار كراوەتەوە سوێندی یاسایی بخۆن و دەستبەكاربن، ئەگەر ئەو پاڵێوراوە نەیویست دەست بەكاربێت ئەوا هەمان پرۆسە بەردەوام دەبێت تا كەسێكی تر شوێنی دەگرێتەوە و دەستبەكار دەبێت یان پاڵێوراوانی لیستەكە كۆتایی دێت”.

ئاشکراشیکردووە، “ئەگەر كەس لەو لیستە ئامادە نەبوو ببێتە شوێنگرەوە، ئەو كات كۆمسیۆن بە لابردنی دەنگی ئەو قەوارەیە سەر لە نوێ كورسیەكان دابەشدەكاتەوە بەسەر لیستە براوەكاندا”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و سیتی گه‌یشتنه‌ (16) و پێنج یاری به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییانهات

بابەتی دواتر

شتێکی نامۆ ڕوودەدات.. ملیۆنان هەژماری فەیسبوک لەپڕ ون دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share