ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییان.. لەبارەی بەشە ئاردی مانگانەوەیە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا چوار بەشە ئارد لە هەرێمی كوردستان دابەشكراوە و جەختیشدەكاتەوە، ئەگەر بەم شێوازەی ئێستا دابەشبكرێت بە نزیكەی شەش بەشە ئاردی هاوڵاتییان لە هەرێمی كوردستان دەفەوتێت.

نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژانە بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییان و لە ئێستاشدا 50%ی گەنم وەرگیراوە بۆ ئەوەی دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چوار لە هەرێم كۆتایی پێبهێندرێت.
ئاشكرایكرد، “لە عێراق شەش بەشە ئارد دابەشكراوە لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان چوار بەشە ئاردمان دابەشكردووە و ئەگەر بەم شێوازەی ئێستا بەردەوامبین تا كۆتایی ساڵ دەتوانرێت شەش بەشە ئارد دابەشبكەین لە كاتێكدا كە ساڵی ڕابردوو 10 بەشە ئاردمان دابەشكردووە و چاوەڕواندەكرێت لە عێراقیش تا كۆتایی ئەمساڵ 10 بەشە ئارد دابەشبكەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر بەم میكانیزمەی ئێستا كار بكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ بە نزیكەی شەش بەشە ئاردی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەفەوتێت”.

بابەتی پێشتر

چۆن لە یەک رۆژدا دۆخی سیاسیی عێراقی گۆڕی؟

بابەتی دواتر

سبەینێ ئەنجامی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان ڕادەگەیەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share