ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێ‌کرد، چێڵسی و لایپزیک براوه بوون و ڕیاڵ مه‌درید و پاریس سان جێرمان یه‌کسانبوونیان تۆمارکرد.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی له یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی چێڵسی ئینگلیزی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی میوان کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “بلوزی له‌نده‌ن” له خوله‌که‌کانی 21، 34 له‌لایه‌ن جۆرجینیۆ و پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، چێڵسی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده حه‌وت و چووه لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی گروپی پێنجه‌م، له به‌رامبه‌ردا سالزبۆرگ به یه‌کسانبوونی (1-1) به‌رامبه‌ر دینامۆ کیێڤ، ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده شه‌ش و بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی.
ڕیاڵ گه‌یشته (16)
له یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی شاختار دۆنێتسکی ئۆکرانی له یاریگای خۆیدا میوانداریی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی کرد.
یارییه‌که به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات، گۆڵه‌که‌ی شاختار له خوله‌کی 46 له‌لایه‌ن ئۆلیکسانده‌ر زۆپکۆڤهوه تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له خوله‌کی 94 له‌لایه‌ن ڕودیگێری ئه‌ڵمانییه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی (16)ی خوله‌که مسۆگه‌ر کرد.
لووتکه‌ی پاریس و به‌نفیکا یه‌کسانبوو
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان پاریس سان جێرمان و به‌نفیکای پۆرتوگالی له یاریگای پارک دی فرانس، یه‌کێکی دیکه بوو له‌و یارییانه‌ی به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی پاریس له خوله‌کی 40 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ، گۆڵه‌که‌ی به‌نفیکا له خوله‌کی 62 له‌لایه‌ن جواو ماریۆ-وه تۆمارکران.
هه‌ردوو یانه‌که چانسی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان به‌هێزه، له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس ته‌نها سێ خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتنی لاوازن.
شه‌وی یه‌کسانبوون
جگه له بردنه‌وه‌کانی ماکابی حه‌یفا، چێڵسی، لایپزیک، سه‌رجه‌م یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و (پێنج یاری) به یه‌کسانبوون کۆتای‌یان هات.
ئه‌نجامه‌کان به‌م جۆره بوون:
کۆپنهاگن 0-0 مانچسته‌ر سیتی
ماکابی حه‌یفا 2-0 یوڤانتۆس
پاریس سان جێرمان 1-1 به‌نفیکا
میلان 0-2 چێڵسی
شاختار دۆنێتسک 1-1 ڕیاڵ مه‌درید
سێڵتیک 0-2 لایپزیک
دینامۆ زاگریب 1-1 سالزبۆرگ
دۆرتمۆند 1-1 ئیشبیلیه