پارێزەرێکی گیراوانی بادینان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە

شاری هەولێر

پارێزەر هەرێم ڕەفعەت کە یەکێکە لە تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە لەکاتی گەڕانەوەی لە بازگەی هەولێر دەستگیرکراوە.

بەشدار حەسەن پارێزەری ڕاوێژکار و ئەندامی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پارێزەر هەرێم ڕەفعەت لەکاتێکدا لە ساری ڕانیەوە بەرەو هەولێر گەڕاوەتەوە لە بازگەی هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە گیراوە”.

باسی لەوەکرد، کە قسەیان لەگەڵ بنەماڵەی پارێزەر هەرێم ڕەفعەت کردووە و ئەوان نازانن کوڕەکەیان لەسەر چی دەستگیرکراوە، وتیشی، “ئێمەش نازانین لەسەر چی دەستگیرکراوە”.

بەشدار حەسەن دەڵێت، “ئێمە سبەینێ سەردانی ئاسایشی گشتیی هەولێر دەکەین بۆ بەدواداچوون لە هۆکاری دەستگیرکردنی هەرێم ڕەفعەتی پارێزەر”.

بابەتی پێشتر

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر بە جلی كوردی و تەسبیحەوە دەركەوت

بابەتی دواتر

لەسەر تەواونەكردنی ڕێگەی كەلار -سلێمانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی: چوار ماددەی زیادکراو لەگەڵ بەشەخۆراکدا دەدرێت بە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەو ماددە خوارکییانەی لەلایەن عێراقەوە زیادکراون لە هەرێمی کوردستانیش دەدرێت بە هاوڵاتییان…
Total
0
Share