توێژەرانى زانکۆى شیکاگۆى ئەمریکى گەیشتنە ئەو ئەنجامەى نیشانەکانى بیرچوونەوە و زەهایمەر لە منداڵییەوە سەرهەڵدەدات.
توێژینەوەکە رێگاخۆشکەر دەبێت بۆ هەنگاوى زیاتر بۆ چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکە و دۆزینەوەى رێگەکانى چارەسەر.
چاودێریی تەندروستیی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە لەسەر ئاستى جیهان تێچووەکەى ساڵانە نزیکەى 1.3 ترلیۆن دۆلارە، لەگەڵ ئەوەشدا جیهان تائێستا نەگەیشتووەتە چارەسەرێکى کاریگەرى ئەم نەخۆشییە کە تائێستا تووشى بەشێک لە گەورە ساڵان دەبێت.
توێژینەوە نوێیەکە، دەتوانێت ئەو کەسانە دەستنیشان بکات کە زیاتر لە بەردەم ئەگەرى نەخۆشییەکەدان، لەگەڵ گرتنەبەرى رێوشوێنى خۆپارێزیی پێشوەختە، وەک ئەوەى سایتى “ستەدى فایند” ئاماژەى پێداوە.