لیژنەی کشتوکاڵ: هێشتا مەترسیی توشبوونی ئاژەڵان بە نەخۆشیی پێ و دەم کۆتایی نەهاتووە

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، تائێستاش مەترسیی توشبوونی ئاژەڵان بە نەخۆشییەکانی پێ و دەم لە عێراق کۆتایی نەهاتووە، ئەمەش دوای نزیکەی مانگێک لە تۆمارکردنی یەکەم حاڵەت.

سائر جبوری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نەخۆشییەکە لە نزیکەی 20 ناوچە بڵاوبووەتەوە، کە بووەتە هۆی مرداربوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەترسییەکە هێشتا ماوە، ئەمەش پێویستی بە هۆشیاری و بەردەوامیی پابەندبوون بە رێوشوێنی خۆپارێزی هەیە، هەروەها نەهێشتنی گواستنەوەی ئاژەڵ لە نێوان پارێزگاکان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی ئاژەڵی توشبوویان تێدایە”.

وتیشی، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات هۆکاری سەرەکی بوو بۆ سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکانی پێ و دەم، بەوپێیەی دەرکەوت هەندێکیان پێشتر توشبووی نەخۆشییەکە بوون. ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی هاوردەکردن هەیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە کوشندەیە لە داهاتوودا.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە نزیکەوە چاودێریی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەکات و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی.

نەخۆشیی پێ و دەم، یەکێکە لە مەترسیدارترین نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کە توشی بەشێک لە ئاژەڵان دەبێت، ئەم نەخۆشییە بە بڵاوبوونەوە خێرایەکەی ناسراوە، هاوکات زیانێکی زۆری ئابوریشی لێدەکەوێتەوە، بەتایەت لەو وڵاتانەی کە پشت بە ئاژەڵداری دەبەستن وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی خۆراک و داهاتی نیشتمانی.

نەخۆشییەکە توشی مەڕ، بزن، مانگا، گامێش، زەڕافە و ئاسک دەبێت و توشی پەلەوەر نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگارێك پارە دەداتە ئەوكەسانەی زانیارییان لەبارەی چەند هەڵهاتوویەك پێبدات

لەكۆی 21 هەڵهاتووەكەی گرتووخانەی هیلال لەپارێزگای موسەننا 10 سزادراویان دەستگیركرانەوە. ئەحمەد مەنفی، پارێزگای موسەننا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،…
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
زیاتر ببینە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکردەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share