بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سودانی:
مافەكانی کورد جێبەجێبکرێن و بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، “مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێبکرێن و پێشێلنەکرێن، چونکە بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد چاویکەوت بە محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە عیراق تاوتوێكران و هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كە پارێزەری مافی هەمووان بێت.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روانینی حزبەكەی سەبارەت بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات روونكردەوە و وتی، هەوڵی ئێمە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و ئیدارەدانێکی باشترە. دەمانەوێت حکومەتی نوێ خزمەتی زیاتری هەموو هاوڵاتییان بکات بەبێ جیاوازی و رووبەڕووی گەندەڵی و نایەکسانی ببێتەوە. داواشیکرد، مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێبکرێن و پێشێلنەکرێن، چونکە بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین.

لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی ستایشی رۆڵی یەکێتی و هەوڵەکانی سەرۆک بافڵی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و ناکۆکییەکان و وتی، “دڵخۆشین کە رێبازی سەرۆک مام جەلال زیندووە و لەسەر دەستی سەرۆک بافڵ رابەرایەتی دەکرێت. رێبازێک کە خۆی

قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەبینێتەوە و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکات بە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان”.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەك پارەی بیمەی ژینگەپارێزان نادات

بابەتی دواتر

پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share