كۆمپانیایەك پارەی بیمەی ژینگەپارێزان نادات

كۆمپانیایەك پارەی ژمارەیەك ژینگەپارێز نادات و بۆ داواكردنی شایستەكانیان، ژینگەپارێزان گردبوونەوە.

ژمارەیەك كارمەندی ژینگەپارێز لە شاری هەولێر گردبوونەوە و بە تۆڕی میدیایی ئێستا-یان وت، ماوەی 10 ساڵە لە كۆمپانیای “باغی پڕ گوڵ” وەك ژینگەپارێز كاردەكەن، پارەی بیمەیان لای كۆمپانیاكەیە كە بۆ هەر كارمەندێك سێ میلۆن دینارە، بەڵام پارەكەیان پێنادرێت.

وتیشیان، ئێستا كۆمپانیاكە پارەكانیان پێنادات و خاوەنی كۆمپانیاكە بە بێباكییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كەیسەدا دەكات، ئەوانیش سكاڵایان لە دادگا تۆماركردووە، بەڵام بە وتەی خۆیان دەستی دەستییان پێدەكرێت.

ئەو ژینگەپارێزانەی بەشداریی گردبوونەوەكەیان كردبوو بە پەیامنێری ئێستا-یان ڕاگەیاندووە، كۆمپانیاكە پارەی كارمەندە بیانییەكانی داوە، بەڵام ئەوانەی كوردن پارەیان پێنادرێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەت لێوەرگیرایەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سودانی:<br>مافەكانی کورد جێبەجێبکرێن و بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share