ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و مەسعود بارزانی ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەفدێکی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کرد و کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاووتوێ کران.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ڕۆژی دووشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت كرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕێڕەوی دانوستانەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی تاوتوێ كرا”.

ئاشکراشی کرد، “بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لە سەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەیشتن بە چارەسەر ڕێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە”.

بابەتی پێشتر

نووسینگەی مالكی بۆ ئێستا:<br>چوارشەممە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ڕێكدەخرێت

بابەتی دواتر

سەنتەری میترۆ: ڕۆژنامەنووسەکانی هەولێر لەسەر سکاڵایەکی وەزیری دارایی دەستگیرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share