13 هەزار و 500 دۆلار و بە بەهای 70 ملیۆن دینار ئاڵتوون لە ماڵێك دزران و تۆمەتبارەكانیش ژن و پیاوێكن.
دوای تۆماركردنی سكاڵا لە لایەن هاوڵاتییەكەوە بەوەی دزی لە ماڵەكەی كراوە، پیاوێك بە تۆمەتی دزیكردنەكە دەستگیركرا و وەك پۆلیسی كەربەلا دەڵێت، دانی بەوەدا ناوە كە لەگەڵ ژنێكدا بە هاوبەشی دزییەكەیان كردووە و دواتر ژنەكە لە ماڵێكدا دەستگیركراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا، دزییەكە لە ماڵێكی قەزای حوڕ كراوە و ژن و پیاوەكە 13 هەزار و 500 دۆلار و بایی 70 ملیۆن دینار ئاڵتوونیان لە ماڵەكە دزیوە، لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بەشێكی زۆری پارەكەیان لە سەرگەرمكردندا خەرجكردووە، بەڵام فریای فرۆشتنی ئاڵتوونەكان نەكەوتوون و دەستگیركراون.