چین 15 نەخۆشخانە لە هەموو پارێزگاكان دروستدەكات

چین 15 نەخۆشخانە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان دروستدەكات و كەركوكیش دەگرێتەوە.

بەپێی ڕێككەوتننامەی نێوان عێراق و چین، كۆمپانیاكانی چین وەبەرهێنان لە چەندین كەرتی خزمەتگوزاری و ژێرخانی عێراقدا دەكەن، لەوانە دروستكردنی پرد و ڕێگەوبان، نەوت، كارەبا، تەندروستی، پەروەردە و خوێندن و ئاو و ئاوەڕۆ.

حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لە چێوەی ڕێككەوتننامەی نێوان عێراق و چین-دا، چەندین پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێدەكرێن و ئامادەكارییان بۆ كراوە”.

بەپێی وتەی حەیدەر مەجید، لە كەرتی تەندروستیدا چین چەندین پڕۆژە جێبەجێدەكات و 15 نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی لە پارێزگاكانی عێراقدا دروستدەكات، لەگەڵ ڕاكێشانی هێڵی ئاسنین و بنیادنانی بەندەر و ڕایگەیاند، “وەزارەتی پلاندانان سەرگەرمی تەواوكردنی ڕێكارە كارگێڕی و ئەندازەیی و هونەرییەكانە لەگەڵ گەورە كۆمپانیا ناودارەكانی چین-دا بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیای لە شاری هەولێر كرد

بابەتی دواتر

ژن و پیاوێك بە بەهای 90 ملیۆن دینار پارە و ئاڵتوونیان دزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share