حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیلییەکان ڕونکردنەوە دەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوە دەدات سەبارەت بە هۆشدارییەکی ئیسرائیل کە ڕایگەیاندبوو، “بەرژەوەندی و هاوڵاتیانی لەلایەن ئێرانەوە لە هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ 5 ی کانونی یەکەم دەڵێت، ” لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک ( جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان)”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتوشیەتی، “بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین، بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەتدەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە”.

تویتەکەی بەرپرسەکەی ئیسرائیل لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە

بابەتی پێشتر

ڕۆمەنیگە: مردنی مارادۆنا خەمباری کردم و نۆیەر باشترینی هەموو سەردەمەکانە

بابەتی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر خۆپیشاندانەکان و پرسە ناوخۆییەکانی لە کۆبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: كارەبای بەرزاییەكانی قەیوان كرایە پریپەید

وەزارەتی كارەبا بڵاویكردووەتەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە دانیشتووانی بەرزاییەكانی قەیوان ئاگاداركراونەتەوە كە كارەباكەیان كراوەتە پریپەید. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share