پەرلەمانی كوردستان درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەسەندكرد

پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پڕۆژەپێشنیازی درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی پەسەندكرد.

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد، بەرنامەی كاری دانیشتنەكە دوو بڕگە لەخۆدەگرێت.

لە بڕگەی یەكەمدا كە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، تیایدا دوای خوێندنەوەی پێشنیازەیاساكە لەلایەن لیژنەی یاساوە بە دەنگی 80 پەرلەمانتار پەسەندكرا.

بەپێی پێشنیازەیاسا پەسەندكراوەكە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان تا كۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لە سەرجەم كار و ئەركەكانی بەردەوام دەبێت.

لە هۆیەكانی دەرچووانیشدا هاتووە، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی و دەستووری و پاراستنی یەكڕیزیی نیشتمانی و ئامادەكاریی زیاتر بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

بڕگەی دووەمی دانیشتنەكە تایبەتە بە بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پەرلەمان درێژە بە دانیشتنەكەی لەو بڕگەیەدا دەدات.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. بەبێ پێشتێنی سەلامەتی لەسەر بینایەکی 23 نهۆمی باز دەدات

بابەتی دواتر

سەدر بۆ ئێران: هەموو ئەو شوێنانە دادەخەین مەترسیین بۆ سەرتان ئێوەش واز لە بۆردومانی هەڕەمەکی بێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار…
Total
0
Share