تۆمەتبارێک لە کەربەلا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لە تاسڵوجە دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی لە سنووری تاسڵوجە راگەیاند کە لەلایەن دادگای کەربەلاوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی فەرمانێکی گرتن لە دادگای کەربەلاوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیمان هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و  توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەئێستادا تۆمەتبار(ع ، س ، ک) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی(295 /1 ،298) راگیراوە و دوای تەواو کردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراقیش زیاترە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراقیش زیاترە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی…
Total
0
Share