ڤێرشتاپن لە خاکی ئیتاڵیا هیوای لە فێراری بڕی

لە چێوەی پێشبڕکێکانی جیهان، ماکس ڤێرشتاپنی هۆڵەندی شۆفێری تیمی “ڕێد بوڵ” پلەی یەکەمی پێشبڕکێی مۆنزای بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشبڕکێی “جی پی ئیتاڵیا” لە مەیدانی مۆنزا ئەنجامدرا کە پێشبڕکێی ژمارە (16)یە لە چێوەی پێشبڕکێکانی وەرزێکی “فۆرمولا 1″، لە ئەنجامدا ماکس ڤێرشتاپنی شۆفێری تیمی “ڕێد بوڵ” بردنەوەی تۆمار کرد و بەسەر چارڵ لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری-دا سەرکەوت.

بەم بردنەوەیە، شۆفێرەکەی هۆڵەندا لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی شۆفێراندا جێگیربوو و بە جیاوازی 115 خاڵەوە پێشبڕکێی سەنگافورە لە “مارینا بەی” ئەنجام دەدات، ئەوەش هیچ هیوایەکی بۆ تیمی فێراری نەهێشتەوە بگەڕێتەوە نێو چێوەی کێبڕکێکان بۆ پلەی یەکەم.

لەسەر ئاستی شۆفێرانیش، ڤێرشتاپن بە بردنەوەی پێشبڕکێی سەنگافورە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە (10) ناسناوی پاڵەوانی وەرز یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

هاوژین عوسمان: پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێك كراوە و سلێمانی بێبەشكراوە

بابەتی دواتر

ژمارەی زیارەتكاران بۆ كەربەلا ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share