(ڤیدیۆ) میلان کلاسیکۆی ئیتاڵیای لە یوڤێ بردەوە

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر بە یوڤانتۆس تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە “سان سیرۆ” میوانداریی یانەی یوڤانتۆسی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕۆسۆنێری” لە خولەکەکانی 45، 54 لەلایەن فیکایۆ تومۆری و براهیم دیازەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامەکە، میلان بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی کالچیۆ جێگیر بوو، لە بەرامبەردا یوڤانتۆس بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی هەشتەمدا وەک هەفتەکانی ڕابردوو بەردەوامبوو، بەڵام ئەنجامی یانەکانی دیکە کاریگەری لەسەر پێگەی “خانمە پیرەکە” دروست دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share