بانکی گۆڵدمان ساکس ڕایگەیاند، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 100 دۆلار، ئەمەش بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
بانکەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی نەوت گۆڕانکاریی بەسەردا نەیەت، پێشبینییەکانی خۆی بۆ داهاتووی ئەو کاڵا جیهانییە دەگۆڕێت.