یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە بەڕێوەدەچن.

لە ئینگلتەرا مانچستەر سیتی لە ناو یاریگاى خۆی میوانداری ساوسامپتۆن دەکات, گەر سیتی بیباتەوە بەشێوەیەکی کاتی دەچێتە پێشەنگی ڕیزبەندی.

چاوەرێی ئەنجامی ئارسیناڵ و لیڤەرپوڵ دەکات و بەو هیوایەى لە پێشەنگدا بمێنێتەوە.

لە ئیسپانیاش ئەمشەو کاتژمێر 10:00 ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی ڕووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە.

لە ڕیاڵ مەدرید هەریەک لە یاریزانان کۆرتوا و سیبایۆس و بنزیمە یاریی ناکەن.

خیتافی چواردەیەمی ڕیزبەندی گرتووە و ڕیاڵ مەدریدیش لە پلەى دووەمدایە.

لە ئیتاڵیاش میلان و یۆڤانتۆس یاریی لوتکە ئەنجام دەدەن.

میلان بە 17 خاڵ پێنجەمە، یۆڤانتۆس بە 13 خاڵ حەوتەمە.

لە ئەڵمانیا کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت، دۆرتمۆند میوانداری بایرن میونشن دەکات.

بایرن بە 15 خاڵ سێیەمە، دۆرتمۆندیش هەمان خاڵی هەیە و چوارەمە.

پاریسیش لەدەرەوەى یاریگاى خۆی لە خولی فەرەنسا بەرامبەر ستاد ڕیمس یاریی دەکات.

مێسی پشووی وەرگرتووە و مباپیش لە ڕاهێنانەکاندا هەستی بە ئازارکردووە.

یارییەکانی ئەمڕۆ- شەممە

خولی ئینگلتەرا

چێڵسی – ۆڵڤەرهامپتۆن 5:00

مانچستەر سیتی – ساوسامپتۆن 5:00

برایتۆن – تۆتنهام 7:30

خولی ئیسپانیا

ئەتلەتیکۆمەدرید – جیرۆنا

ئیشبیلیە – بلباو 7:30

خیتافی – ڕیاڵ مەدرید 10:00

خولی ئیتاڵیا

ساسولۆ – ئینتەرمیلان 4:00

میلان – یۆڤانتۆس 7:00

خولی ئەڵمانیا

بروسیا دۆرتمۆند – بایرن میونشن 7:30

خولی فەرەنسا

ستاد ریمس – پاریس سانجێرمان 10:00

بابەتی پێشتر

بەریتانیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ و تین هاگ کێشەیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share