ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لەسەر چیای بەرانان ڕوویدا

ئەمشەو ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لەسەر چیای بەرانان ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمشەو لەسەر چیای بەرانان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و لەئەنجامدا شۆفێرەکەی برینداربوو”.

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ڕێگای چیای بەرانان بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەمە سێیەمین ڕووداوی هاتوچۆیە لەو کاتەوە لەسەر چیاکە ڕوویدابێت.

دوێنێ پێنجشەممە ڕووداوێکی هاوشێوە لەسەر چیای بەرانان ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێک گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سی پی تی: بەڵگەیەک نەبوو بیسەلمێنێت بەرواری و بەرۆشکی پلانڕێژیان بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژانە کردووە

دەربارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا ڕێكخراوی CPT ڕایدەگەیەنێت، گوێبیستی هیچ بەڵگەیەک نەبووین بیسەلمێنێت بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تێوەگلابن…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران کردووە و پێشنیارکراوە…
Total
0
Share