ئالان حەمە سەعید: قەرەبووی خوێندکارانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین دەکەینەوە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، قەرەبووی خوێندکارانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین دەکەینەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوامان لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی کردووە بۆ ئەوەی بتوانین لە چوارچێوەی خوێندنی هاوینە قەرەبووی خوێندکارانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین  بکەینەوە نەخشە رێگایەکمان پێبڵێن تاوەکو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەین.

وتیشی، دەمانەوێت کاریگەریی ئەو ماوەیە لەسەر خوێندکاران کەمبکەینەوە کە لەنێو ناوەندەکانی خوێندن دەوام نەکراوە.

لەبارەی لیستی مامۆستایانی وانەبێژەوە، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: تەندروستیی تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون جێگیرە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە” د سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی…
Total
0
Share