پۆلیسی سلێمانی: بكوژێك خۆی رادەستی هێزەكانمان كرد

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “بكوژی ژنەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی كانی كوردە خۆی رادەستی هێزەكانمان كرد “.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژراو دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام بكوژەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش بەسەر ئەو چەكەدا گیرا كە تاوانەكەی پێئەنجامدرابوو .

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “ئێستا ئەو کەسە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە ودانی بەتاوانەكەیدا ناوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: داوامانکردووە لە بودجەی ئەمساڵی عێراق سەرجەم سێ یەکەمەکان دابمەزرێن

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوامانکردووە سەرجەم سێ یەکەمەکان لە بودجەی ئەمساڵی عێراق جێگەیان بکرێتەوە.…
Total
0
Share