ساسان عەونی: لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا شەقام قیرتاو كراون

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا شەقام قیرتاو كراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا لەپاڵ بایەخی چڕ بە ئاو و ئاوەڕۆ و خاوێنكردنەوە و چارەسەری خاشاك، لە سێكتەری شارەوانیشدا بایەخێكی زۆری بە بابەتی قیركردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان داوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا بە كۆی هەردوو جۆری ستابلایزەر و بایندەر، زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا لە سەرتاسەری كوردستان قیر كراون كە خۆشبەختانە ڕێژە زۆرەكەی بۆ ئەو دەڤەر و شوێنانە بوون كە تا ئێستا خزمەتگوزاریی شەقام و كۆنكرێتیان پێنەگەیشتبوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زیاتر لە ملیۆنێك و 600 هەزار مەتر دووجا كۆنكرێت و زیاتر لە چوار ملیۆن و 300 هەزار تێكەڵەڕێژ كراون.

بابەتی پێشتر

عێراق دژی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: پڕۆژە گرنگەكە جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: كارەبای بەرزاییەكانی قەیوان كرایە پریپەید

وەزارەتی كارەبا بڵاویكردووەتەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە دانیشتووانی بەرزاییەكانی قەیوان ئاگاداركراونەتەوە كە كارەباكەیان كراوەتە پریپەید. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share