رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

دیمەنێكی ساتی ئاگرەكە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”.

مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دەبوایە حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەیدا سەبارەت بە ژینگە بڕیاری داخستنی سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکانی دەربکردایە، بەپێی وتەی پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان 138 پاڵاوگە هەن کە هیچ رێکارێکی یاسایی، کارگێڕی و مەرجی ژینگەیان تێدا نییە”.

باسی لەوەشکرد، “ئێستا بەپێی ئاژانسە جیهانییەکان هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای شاری بەغدادەوە دێت”.

وتیشی، “لەدوای پاڵاوگەکان و ئۆتۆمبێل، مۆلیدەکان یەکێک لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگەن کە لە هەرێمدا زیاتر لە 7 هەزار مۆلیدە بۆ دابینکردنی کارەبا هەن، کە لەو ژمارەیە دوو هەزار و 500یان لە شاری هەولێرن”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک لەسەر وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بڵاودەکاتەوە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “دەزگای چاودێر لەسەرەتای دامەزراندییەوە بە پاڵپشتیی دارایی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كارەكانی…
Total
0
Share