بانكی نێودەوڵەتی: بنەبڕبوونی هەژاری لە 2030دا نایەتەدی

بانكی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، ئەو شۆكانەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و جەنگی ئۆكرانیاوە دروستبوون ناهێڵن ئامانجێكی درێژمەودا بێتەدی كە خۆی لە كۆتاییهێنان بە هەژاریدا دەبینێتەوە لە ساڵی 2030دا.

ڕاپۆرتێكی بانكەكە دەڵێت، كۆرۆنا خاڵێكی وەرچەرخانی مێژووییە پاش چەند دەیەیەك لە سنووردانان بۆ هەژاری، لە ساڵی 2020دا 71 ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژارییەوە بوون، ئەویش ژیان و گوزەرانە بە كەمتر لە 2.15 دۆلاری ڕۆژانە.

ئاماژەشدەدات، نزیكەی 719 ملیۆن كەس یان نزیكەی 9.3%ی دانیشتووانی جیهان ڕۆژانە بە تەنها 2.15 دۆلار دەژین.

بەردەوامیی جەنگ، پاشەكشەی گەشەی چین و بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراكییەكان و وزە، سەرجەمیان ئەو هۆكارانەن كە هەڕەشە لە هەوڵەكانی سنووردانان بۆ هەژاری دەكەن.

لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، نزیكەی 574 ملیۆن كەس، واتا نزیكەی 7%ی دانیشتووانی جیهان لەهەمان ئاستی بژێویی ژیان دەمێننەوە تا ساڵی 2030 و زۆرینەیان لە ئەفریقا دەبن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی تورکیا لانیکەم 15 کۆچبەر خنکان

بابەتی دواتر

هۆشداری لە زۆربوونی ڤیزای ساختەی تورکیاوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 29 تشرینی دووەم، لە بازارەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share