یەکشەممەی داهاتوو موچە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 17ی کانونی دووەم دابەشکردنی موچەی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوو دەستپێدەکات.

بە پێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 17ی کانونی دووەم، موچەی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوو دابەشدەکرێت و لێبڕینیش بە ڕێژەی 21% دەبێت بۆ فەرمانبەران”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لێبڕینی پلە باڵاکانیش بە ڕێژەی 50% دەبێت.

لە ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم تەنها هەشت موچەی دابەشکردووە، هەریەکە لە مانگەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشتی ساڵی ڕابردوو لەلایەن حکومەتەوە دابەشنەکرا بەبێ ئەوەی بڕیاری پاشەکەوتکردنی بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو 25ـی ئەم مانگە دەتوانن بێبەرامبەر خۆتان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە، کە داوا لە هاوڵاتییان بکەن، بەزووترین کات خۆیان لە فۆڕمی…
Total
0
Share