وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندیی خوێندكاران بڕیاری دا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا داشکاندنی کرێی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە ئەھلی و حکومییەکان بەردەوامبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بە ڕێژەی 45%ـە و داشکاندنی کرێی خوێندن لە پەیمانگە ئەھلییەکان بە ڕێژەی 20%ـە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەھلییەکان بە ڕێژەی 10% و 15% و 20% دەبێت و بەپێی ڕانکی زانکۆکان دیاریدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەم بڕیارە ساڵانی پێشوو بەھۆی کۆرۆناوە درا، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی درێژیکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

گەورەترین پەرستگای هندۆسەکان لە ئیمارات کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. داواکراوێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی  سلێمانی رایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ دوو سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر بووه ‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌. بەپێی…
Total
0
Share