(ڤیدیۆ) ئینته‌ر، به‌رشلۆنه‌ی په‌کخست و ناپۆلی به‌ شه‌ش گۆڵ لیڤه‌ر و ئه‌یاکسی خسته‌ دوای خۆی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان و ناپۆلی ولیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

یانه‌ی ئینته‌ر میلان له یاریگای‌ “جوسێپی میاتزا” میوانداریی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی “نێراتزۆری” له‌ خوله‌کی 45 له‌لایه‌ن هاکان چالهانوگلۆوه‌‌‌ تۆمارکرا.

ناپۆلی نۆ له‌ سێ

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی له ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای خۆی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی ناپۆلی له‌ خوله‌که‌کانی 18، 33، 45، 47، 63، 81 له‌لایه‌ن جیاکۆمۆ ڕاسپادۆری (دوو گۆڵ)، جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ، پیوته‌ر زێلینسکی، خڤیچا کڤاراتسخێلیا، جیۆڤانی سیمیۆنییه‌وه‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئه‌یاکس‌ له‌ خوله‌کی نۆ له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د قدوسه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌، “پارتینۆپێ” له‌ کۆی سێ یاری نۆ خاڵی کۆکرده‌وه‌ و لووتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌می گرت.

لیڤه‌رپوڵ دووه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی یانه‌ی گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رزی سکۆتله‌ندی کرد، یارییه‌که‌ش به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سوورپۆشه‌کانی ئینگلته‌را کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی حه‌وت و 53 له‌لایه‌ن ئه‌لیکسانده‌ر ئاڕنۆڵد و محه‌ممه‌د سه‌ڵاحه‌وه‌ تۆمارکران.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌مشه‌و:

بایرن میونشن 5-1 ڤیکتۆریا پلزن

مارسیلیا 4-1 سپۆرتینگ لشبۆنه‌

ئینته‌ر میلان 1-0 به‌رشلۆنه‌

لیڤه‌رپوڵ 2-0 گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رز

ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام 1-6 ناپۆلی

پۆرتۆ 2-0 بایه‌ر لیڤه‌رکوزن

کله‌پ بروج 2-0 ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

ئینتراخت فرانکفۆرت 0-0 تۆتنهام

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن و مارسیلیا براوه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می چامپیۆنزلیگ بوون

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان لەبارەی بەشە خۆراكی مانگانە و پێدانی پارەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی ڕۆناڵدۆ بە چی دەگات؟

ئینریكی سیریزۆ سەرۆكی یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید ڕەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئیمزابكەن. ئەوەش پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی چوونی یاریزانە…
Total
0
Share