خەوتنەوەی پاش لێدانی زەنگی بەئاگاهێنانەوەی بەیانیان مەترسیدارە

توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات سەرلەنوێ خەوتنەوە، پاش لێدانی زەنگی بەئاگاهێنانەوە، لێدانی دڵ زیاددەكات، بەهۆی دووبارەبوونەوەی زەنگ لێدانەكە، ئەمەش فشار لەسەر دڵ دروستدەكات.

بەپێی توێژینەوە ئەمریكییەكە، شەش لە كۆی دە كەس كلیك لە ئۆپشنی دواخستنی زەنگ دەكەن، پاش لێدانی یەكەم زەنگی بەیانیان.

دەشڵێت، “چەندێك تاك كاتێكی زیاتر لە جێگادا بمێنێتەوە پاش یەكەم بەئاگاهاتنەوەی لەخەو، ئەوەندە لێدانەكانی دڵی زیاددەكات، ئەمەش گرفتی تەندروستی بەدوادێت”.

بەپێی شارەزایان، زیادبوونی بەردەوامی لێدانی دڵ گرێدراوی چەندین كاریگەریی تەندروستیی نەرێنییە، لەوانەش نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ.

سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەكانی شارەزایان لەبارەی دورخستنەوەی مۆبایل لە ژووری نووستن، ئەنجامەكان دەریدەخەن بەكارهێنانی مۆبایل وەك بەئاگاهێنەوە چوار هێندە زیاترە لە كاتژمێری كلاسیكی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە…
Total
0
Share