چین لەدوای 2020ـەوە ئەمڕۆ بەرزترین ژمارەی تووشبوونی بە کۆرۆنا تۆمارکرد.. 25 ملیۆن کەس لە کەرەنتینەدان

دەسەڵاتی تەندروستیی وڵاتی چین ڕایگەیاند، لەمڕۆدا 13 هەزار و 146 تووشبووی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لەدوای شەپۆلی یەکەمی کۆرۆناوە لە ساڵی 2020.

بەپێی دەسەڵاتی تەندروستیی چین، گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە شێوەیەکی بەربڵاو لە زیاتر لە 12 ناوچەی وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە، لەو ژمارەیەی تۆمارکراوە هەزار و 455 تووشبوویان نیشانەی توندیان هەیە، یانزە هەزار و 691 کەسیشیان بێ نیشانەن.

لە ڕاگەیەندراوی لیژنەی نیشتمانیی تەندروستیی وڵاتی چیندا هاتووە، 25 ملیۆن کەس لە شاری شەنگەهای لە کەرەنتینەدان.

بەرزبوونەوەی ژمارەی زۆری تووشبووانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە چین، لە کاتێکدایە پێشتر ئەو وڵاتە ژمارەی تووشبووانی گەیشتە سفر، وڵاتەکە سەرجەم ڕێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای هەڵگرت.

بابەتی پێشتر

کشتوکاڵی عێراق: پێشبینیی سێ ملیۆن تۆن بەرهەمی گەنم دەکەین

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان لە بەردەم هاوینێكی گەرمتردایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share