خەوتنەوەی پاش لێدانی زەنگی بەئاگاهێنانەوەی بەیانیان مەترسیدارە

توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات سەرلەنوێ خەوتنەوە، پاش لێدانی زەنگی بەئاگاهێنانەوە، لێدانی دڵ زیاددەكات، بەهۆی دووبارەبوونەوەی زەنگ لێدانەكە، ئەمەش فشار لەسەر دڵ دروستدەكات.

بەپێی توێژینەوە ئەمریكییەكە، شەش لە كۆی دە كەس كلیك لە ئۆپشنی دواخستنی زەنگ دەكەن، پاش لێدانی یەكەم زەنگی بەیانیان.

دەشڵێت، “چەندێك تاك كاتێكی زیاتر لە جێگادا بمێنێتەوە پاش یەكەم بەئاگاهاتنەوەی لەخەو، ئەوەندە لێدانەكانی دڵی زیاددەكات، ئەمەش گرفتی تەندروستی بەدوادێت”.

بەپێی شارەزایان، زیادبوونی بەردەوامی لێدانی دڵ گرێدراوی چەندین كاریگەریی تەندروستیی نەرێنییە، لەوانەش نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ.

سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەكانی شارەزایان لەبارەی دورخستنەوەی مۆبایل لە ژووری نووستن، ئەنجامەكان دەریدەخەن بەكارهێنانی مۆبایل وەك بەئاگاهێنەوە چوار هێندە زیاترە لە كاتژمێری كلاسیكی.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرسێنرا بەرەو کوێ؟ داهاتووی چی بەسەردێت؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن و مارسیلیا براوه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می چامپیۆنزلیگ بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەکانی کیوی بۆ جەستە

کیوی یەکێکە لەو میوانەی بەهۆی تامە مزرەکەیەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، شارەزایانی بواری پزیشکیش جەخت لە سوودە تەندروستییەکانی دەکەنەوە…
Total
0
Share