بوونی هەندێک بۆشایی لە مێشکدا هۆکارە بۆ سەرئێشەی نیوەیی

هۆکاری ورد و دروستی تووشبوون بە سەرئێشەی نیوەیی یان شەقیقە تا ئێستا وەکو نهێنییەکی زانستی و پزیشکی ماوەتەوە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ تیشک دەخاتەسەر هۆکارێکی دیکە کە کاریگەریی لەسەر تووشبوون بە سەرئێشەی نیوەیی هەیە، ئەویش گەورەبوونی بۆشاییەکانی نێوان خوێنبەرەکانە.

توێژینەوەکە تیشک دەخاتەسەر ئەو ناوچانەی بە بۆشاییەکانی دەوروبەری خوێنبەرەکان ناسراون ئەو بۆشاییانە یارمەتیی دەرچوونی شلە لەمێشکدا دەدەن، گەورەبوونی ئەو بۆشاییانە دەبێتە هۆی تووشبوون بە سەرئێشەی نیوەیی و کاریگەریی نەرێننی دەبێت وەک هەوکردن و گەورەبوونی دیواری خوێنبەرەکان.

توێژەران بە بەکارهێنانی تەکنیکی 7T MRI توانیویانە وێنەیەکی ڕوونتری مێشک بگرن لە سەرەجەم ئەو وێنانەی بە تکنیکی دیکە گیراون، لەو ڕێگەیەوە پەیوەندیی نێوان بۆشاییەکانی مێشک و تووشبوون بە سەرئێشەی نیوەییان ڕوونکردووەتەوە.

بەپێی تویژینەوەکە گەورەبوونی بۆشاییەکان دەبێتەهۆی چەندین کێشە لە مێشک و جەستەی کەسەکەدا لە دیارترینیان تووشبوونە بە سەرئێشەی نیوەیی.

توێژینەوەکە دەڵێت، لەو کاریگەرییانەی دوای شەقیقە روودەدەن گرنگترینیان خوێنبەربوونی مولولە وردەکانی مێشکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دۆزینەوەیە بۆ زانایان دڵخۆشکەرە کە رەنگە لە داهاتوودا یارمەتیدەربێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری شەقیقە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چاوپێكەوتنەكەدا چی خستەڕوو؟

بابەتی دواتر

کەشناسی: کەش نمەباران دەبێت و تەم دروستدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
Total
0
Share