ئوتۆمبێلە مێژووییەکەی شوماخەر بۆ فرۆشتن

ئوتۆمبێلێکی مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی “فۆرمولا 1” بەم زووانە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە، پێشبینی دەکرێت بە زیاتر لە شەش ملیۆن پاوەند بفرۆشرێت.

ئۆتۆمبێلێکی فێراریی مایکڵ شوماخەری ئەفسانەیی “فۆرمولا 1” بە کۆدی (F2003-GA)، کە لە ساڵی 2003 ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانی پێبەدەستهێناوە، بەم نزیکانە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.

شوماخەر بەم ئوتۆمبێلەوە شەشەم ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێناوە، هەروەها پێنج پێشبڕکێی هەمان وەرزی پێوە بردووەتەوە، دەبێتە سێیەمین ئوتۆمبێلی ئەفسانەکە کە دەفرۆشرێت.

یەکەم ئۆتۆمبێلی “شومی” بە بڕی 5.2 ملیۆن پاوەند فرۆشراوە، ئوتۆمبێلێکی دیکەشی بە 6.2 ملیۆن پاوەند فرۆشراوە.

شارەزایان پێیانوایە ئوتۆمبێلی سێیەم گرانبەهاترە، بەوپێیەی مۆدێلەکەی نوێترە، هەروەها ناسناوی شەشەمی لە کۆی حەوت ناسناوە مێژووییەکەی لە ژیانیدا پێ بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

مێسی و بارسا.. هیچ ڕووینەداوە و چاڤی قسەی خۆی کرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەرێم زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هاتووەتە ئاراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share