هاندەران پێیانوایە ڕیاڵ مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە

بەپێی ڕاپرسییەکی نوێ کە لەلایەن یەکێک لە میدیاکانی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە، هاندەرانی بواری تۆپی پێ ڕیاڵ مەدرید-یان بە گەورەترین یانەی جیهان دەستنیشانکردووە.

ڕاپرسییەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەلایەن تۆڕی “سپۆرت بایبڵ”وە ئەنجامدراوە، زیاتر لە 34 هەزار دەنگدەر بەشدارییان تێداکردووە، تەوەری ڕاپرسییەکەش لەسەر ئەوەبووە کام یانەیە گەورەترین یانەی جیهانە لەنێوان چەند یانەیەکی دیاریکراودا.

بەزۆرینەی دەنگ کە ڕێژەی لەسەدا 43ی دەنگەکان دەکات، دەنگدەران ڕیاڵ مەدریدیان هەڵبژاردووە، کە خاوەنی 13 ناسناوی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و 34 ناسناوی لالیگایە.

لەپلەی دووەمدا یانەی مانچستەر یونایتد هاتووە و پلەی سێیەم بۆ یانەی بەرشلۆنەیە، هەروەها بایرن میونشن پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە و لەنێوان چوار یانەی گەورەدا کۆتا پلەی گرتووە.

ئەنجامی ڕاپرسییەکە:

ڕیاڵ مەدرید ٪43.4

مانچستەر یونایتد ٪33

بەرشلۆنە ٪19.9

بایرن میونشن ٪3.7

بابەتی پێشتر

تەرمی كۆچبەرێكی كورد دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ئەستێرەیەكی جیهانی توانای قسەكردن لەدەستدەدات و واز لە نواندن دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share