تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و ڕێگای جێگرەوە دیاری دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و پێویستە شۆفێران ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان، بڵاویکردەوە، ” ئەمڕۆ لە کاتژمێر(10:00) تونێلی دەربەندیخان بەڕووی هەموو جورە ئۆتۆمبێلێکدا دادەخرێت، ڕێگای سەرشاح واتا ڕێگای چیای (بەرانان) تەنها بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچوک وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاردەهێنرێت”.

ئاشکراشیکرد، “هیچ جۆرە بارهەڵگرێک ڕێگای پێنادرێت لە ڕێگەی شاخەوە هاتووچۆ بکات نە بە بەتاڵی و نەبە بارەوە، ڕێگای جێگرەوە بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە واتا بارهەڵگر ڕێگای ناوتاق دەبێت بۆ ڕۆیشتن و هاتن”.

بابەتی پێشتر

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی بە ئاسمانی ژاپۆندا تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ویستی ماچی ماری کوبرا بکات، پێوەی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو شەوی بەراتە

وتەبێژی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو شەوی بەراتە و ئێوارەی 21 ی ئەم مانگەش بڕیار لە بارەی دەستپێکی مانگی…
Total
0
Share